ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه له‌دوای ساڵی 2014ه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و عێراق، فۆرمێكی تایبه‌ت پڕ بكه‌نه‌وه.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاگاداری ئەو پەنابەرانە دەکاتەوە لە دوای ساڵی 2014 تائێستا بە شێوازی خۆویستانە (ئارەزوومەندانە) گەڕاونەتەوە عێراق هەرێمی کوردستان، فۆڕمی ئۆنلاین دەزگای لوتکە پڕبکەنەوە بەمەبەستی سودمەندونیان لە خزمەتگوزاریەکانی ده‌زگاكه.
ده‌زگاکە ئه‌ماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئەو خزمەتگوزارییانەی (SFRDA) پێشکەشی دەکات ئەمانە لەخۆ دەگرێت:
1- تۆمارکردن و ڕێکخستنی لیستی ناوی پەنابەران بەمەبەستی راوێژ و هاکاری یاسایی لە نوێکردنەوەی بەڵگەنامەکانیان.
2- ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناکانیان لە دۆزینەوەی هەلی کار هەروەها دابینکردنی هاوکاریی خۆراکی.
3-تەندروستی و پەروەردەیی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە ناوخۆی عێراقدا.