هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی و زرێپۆش لە کۆبانێ دەکشێنێتەوە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی و زرێپۆش لە بنکەی سەربازی سرین لە باشووری کۆبانێ دەکشێنێتەوە.

میدیاكانی نزیك لە ھەسەدە بڵاویانکردەوە "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نزیکەی 120 ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆشی لە بنکەی سەربازی سرین لە کۆبانێ کشاندووەتەوە".

ئەوەشیان خستۆتەروو ئەو کاروانە لە رێگای ئێم فۆرەوە بەرەو ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان کشاونەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە "دوای کشانەوەی ئۆتۆمبێلەکان دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە بنکەی سەربازی سرین بیستراوە، کە پێدەچێت هاوپەیمانان دوای خۆیان بنکەکەیان تەقاندبێتەوە".

بنکەی سرین لە کۆبانێ گەورەترین بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوو لە رۆژئاوای کوردستان و پێشتریش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشێکی دیکە لە کەلوپەلە سەربازییەکانی لەو بنکەیە کشاندبووەوە.

PM:01:21:13/11/2019