مەزڵوم کۆبانێ نهێنییەک ئاشکرادەکات

مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" رایدەگەیەنێت، رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا سەرقاڵی خۆ ڕێکخستنەوەیە.

مەزڵوم کۆبانی، بە "سکای نیوز"ی راگەیاندووە، سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا مەترسییەکی گەورە و جددییە.

کۆبانی پێی وایە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان هیوای بەهێزبوونەوەی بە چەکدارانی داعش بەخشیوە، چونکە داعش لەو ناوچانەی سوپای تورکیا دەستی بەسەردا گرتوون، بنکە دەکاتەوە.

سکای نیوز ئاماژەی بەوە کردووە، کە فەرماندەی گشتیی هەسەدە بەڵگەی تەواوی خستووەتە روو، کە دەیسەلمێنن تورکیا هانی خۆڕێژخستنەوەی چەکدارانی داعش دەدات.


PM:06:31:13/11/2019