نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوو شەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت به‌ ٦٣ دۆلار و ٢٩ سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ ٥٧ دۆلار و ٨٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی نرخەكەی لە هەفتەی ڕابردوو، هەروەها پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.

 

هەروەها ڕۆژی یەک شەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند" رەزامەندیم لەسەر لابردنی باجە گومرکیەکان لەسەر کاڵا و بەرهەمەکانی چین دەرنەبڕیوە". ئەوەش هۆکاربوو بۆ کەمکردنەوەی گەشەسەندنی ئابووری گەورەترین وڵات لەڕووی ئابورییەوە لە جیهاندا.




AM:09:03:18/11/2019