سەركەوت شەمسەدین لەبارەی هەمواری یاسای دەستەی نەزاهە ڕوونكردنەوە دەدات

سەركەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی ئایندە ڕایگەیاند "هەمواری یاسای دەستەی نەزاهە و داهاتی نا شەرعی هەنگاوێك لە روبەروبونەوەی گەندەڵی لە هەرێم نزیكی كردینەوە، بەڵام لۆبییەكی گەورەی بارزانی لەمپەرێكی گەورەی دروستكرد".

سەركەوت شەمسەدین، لە نوسینێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی" ناردووە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە "بەپێی هەموارەكە مادەیەك زیادكرا كە سەرجەم بەررسانی عێراق و هەرێمەكان ناچار دەكات بە پركردنەوەی فۆرمی دەستەی دەەستپاكی (ئێمە وەك فراكسیۆنی ئایندە پێش هەموان ئەو فۆرمەمان پڕكردۆتەوە) و كەشفكردنی سەروەت و سامانیان بۆ دەستەی نەزاهەی عێراق". 

دەشڵێت "ئەمە هەنگاوێكی كەم وێنەبوو بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسانی هەرێم لەرێگەی دامەزراوە فیدراڵییەكانەوە، چونكە دامەزراوەكانی هەرێم بە فعلی كارتۆنین و ئەو كارەیان پێناكارێت".

ڕاشیگەیاندووە "وەك فراكسیۆنی ئایندە هەر لەسەرەتای دانیشتنەكەی دوێنێ چاودێری وردی ئەو هەموارەمان كرد كە مەبەستمان بوو وەك خۆی بروات، دواتر زانیاریمان پێگەشت كە بارزانی تەداخولی كردوە كە رازی نیە بەو برگەیە، بۆیە برگەیەكیان زیادكرد كە دەڵێت"نەزاهەی عێراق بەتەنسیق لەگەڵ نەزاهەی هەرێم لە سەروەت و سامانی بەرپرسانی هەرێم دەپێچێتەوە."

دەشڵێت "من خۆم لۆبییەكی زۆرم كرد لە ناو كوتلە كوردستانیەكان و كوتەلەكانی سائیرون و فەتح كە دەنگ بەو برگەیە نەدەن كە بارزانی پێشنیاری كردوە، فعلەن ئەوان دەنگیان نەدا بەڵام هەندێ كوتلەی تر  پشتیوانی بوون، بەتایبەت ئەوانەی بەرژەوەندی هاوبەشیان لەگەڵ پارتی هەیە".

دەشڵێت "هەرچەندە گومان هەیە لە بونی دەنگی پێویست بۆ تێپەراندنی ئەو برگەیە (كە من هەوڵدەدەم بەڵگە دەستبخەم  بۆ تانە لێدان)".



PM:03:34:20/11/2019