ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ له شارۆچكهی گرێ سپی رۆژئاوای كوردستان كه کە ئێستا لەژێر دەستی توركیا و میلیشیا هاوپهیمانهكانیدایە تهقینهوهیهك روویدا.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو لە گرێ سپی سەر بەر رۆژئاوای کوردستان تەقییەوەو تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسایرێتی خۆی لە تەقینەوەکە نەگرتۆتە ئەستۆ و بەدواداچوون بۆ رووداوەکە بەردەوامە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ هێزەکانی حکومەتی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیانکردوەتە سەر ناوچەکانی ناحیەی عەین عیسا لە نزیک رێگەی نێودەوڵەتی ناسراو بە M4، هاوکات بە گولەهاوەن هێرشیانکردوەتە سەر ناوەندی شارەکە و شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " قەسەدە" لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوادا بەرپەرچی هێرشەکان دەدەنەوە هێرشەکان بە ئامانجی داگیرکەری بەردەوامن.
کانتۆنی گرێ سپی یەکێکه لە ٦ کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان. نزیکەی ٢٥٠ هەزار دانیشتووانی هەیە و دانیشتوانهكهی کورد و عەرەبن. لە سەردەمی حافز ئەسەد دا سەر بە پارێزگای رەقە بوو. بەڵام لە ئێستادا سەر بە هەرێمی کۆبانییە. گرێ سپی لەنێوان هەرێمی جزیر و کۆبانی دا بووە بە پردێکی گرنگ. لەسەر سنووری باکووری کوردستانە و بەرامبەر ناوچەی (کانیا غەزالان)ی شاری ڕوحای باکووری کوردستانە، لە ئێستاشدا له ژێر كۆنتڕۆڵی میلیشیا چهكدارییهكانی سهر به توركیایه.
رۆژی چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.