بەڕێوەبەری خۆسەر لێبوردنی گشتی بۆ ئەوانە دەردەکات لە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەڵهاتوون

ئەمرۆ شەممە ٢٣ی تشرین دووەم بەڕێوەبەرای خۆسەر لێبوردنی گشتی دەرکرد بۆ ئەو کەسانەی لە ریزکانی پاراستنی خۆسەر هەڵهاتوون.

لەراگەیاندراوێکی هێزەکانی خۆسەردا کە زیاتر ئەو هێزانەن کە لەشارەکاندا بۆ پاراستنی ناوچەکانی خۆیان دروستکراون، هاتووە" بەهۆی هەلومەرجی نالەبارەوە کە لەئەنجامی هێرشی داگیرکاری تورکیاو چەتەکانیەوە هاتۆتە ئاراوە لەسەر باکورو رۆژهەڵاتی سوریا، کە ‌هێزەکانمان بەرپەرچیان دانەوە، دوژمنی داگیرکاریش بەهەموو جۆرە چەکێک لە فڕۆکەو تۆپ و چەکی کیمیاوی هێرشی کردە سەر ئەو ناوچانە، ئەمەش بووە هۆی ئاوارەبوون و لەدەستدانی گیانی چەندان مەدەنی و چەندان حاڵەتی هەڵهاتن، لەبەرئەم هۆکارە دوێنێ ٢٢ی تشرینی دووەم سەرۆکایەتی هێزەکانی خۆسەر لێبوردنی گشتی دەرکرد، بەو مەرجەی پەیوەندی بکەنەوە بە بنکەکانی هێزەکانی خۆسەرەوە لە ماوەی ١٥ رۆژدا".

ئەم هێزانە پێکدێن لەو چەکدارانەی کە بۆ خەڵکی ناوچەکان دروستکراون و پەیوەندیان بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە هەیەو، ئەم هێزانە جیاوازن لەهێزەکانی هەسەدەو هێزەکانی پاراستنی گەل ( یەپەگە).

لە ٩ ی تشرینی یەکەم هێزەکانی وتورکیاو هاوپەیمانەکانی بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی هەموو رۆژئاوای کوردستان هێرشێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد، بەڵام بەهۆی بەرخۆدانی خەڵکی رۆژئاواو بەرگری هەسەدەو یەپەگەوەو فشاری ئەمەریکاو رووسیاو کۆمەڵگای نێودەوڵتەیەوە بەر لەو هێرشە گیراو تەنها تورکیا کۆنترۆڵی هەردوو ناوچەی گرێ سپی و سەری کانێی کرد.




PM:03:44:23/11/2019