بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نامەی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتوەتە ئەنجومەنی نوێنەران.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن" عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بە فەڕمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد".
دوێنێ هەینی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاند و جەختی لەوە كردەوە كە نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات، هەر ئەمڕۆش لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیران و ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند كرا.