سەرەڕای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆپێشاندان بەردەوامیی هەیە و ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە پارێزگای زیقار گه‌وره به‌رپرسێكی ئه‌منی به گولـله پێكرا و بریندار كرا.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌كه‌می پۆلیسی پارێزگای زیقار بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران له ناوچه‌كه‌دا بووه كه به‌ره‌و پردی زه‌یتون ده‌ڕۆیشتن، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه كرا و به‌هۆیه‌وه فه‌رمانده‌كه برینداربوو.
هاوکات هەر ئەمڕۆ له شاری نه‌جه‌فی باشووری عیراق هێرش كرایه‌سه‌ر مه‌زارگه‌ی حه‌كیم و به‌گوێره‌ی میدیا عیراقییه‌كان دوكه‌ڵ له نزیكی مه‌زارگه‌كه به‌رزبووه‌وه.
هەروەها سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٣٠ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق كۆبووه‌وه و لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" كه حكومه‌ت ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی دا بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپیشانده‌ران هه‌ر له به‌رنامه‌ی چاكسازی و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن و دابه‌شكردنی پارچه زه‌وی و پڕۆژه‌یاسای گرنگی وه‌ك یاسا هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمسیۆن و ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی سه‌ربازی".
هەر بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بە فەڕمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد.
به‌ته‌نها له دوو رۆژی رابردوودا به‌هۆی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توندی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی داوای رووخانی حزبه سیاسییه‌كان و ده‌ركردنی گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن، له شاره‌كانی ناسریه و نه‌جه‌ف زیاتر له ٦٠ هاوڵاتی كوژراون و سه‌دانی تریش برینداربوون.