ڤیدیۆ.. دۆخی نەجەف مەترسیدارە خۆپیشاندەران دەیانەویت مەزاری حەکیم بسووتێنن

دوو رۆژە لە دەوری مەزاری باقر حەکیم لە شاری نەجەف پێکدادان لەنیوان پاسەوانەکانی ئەو مەزارەو خۆپیشاندەراندا بەردەوامەو، بەهۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەرەوە، لە دوێنیوە بەتوندی شەڕەو خۆپیشاندەران دەیانەوێت مەزارەکە بگرن و دەنگوباسی ئەوە بڵاوە کە خۆپیشاندەران دەیانەوێت مەزارەکە بسووتێنن.

 

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆرە کۆمەلآیەتییەکان بڵاوکراونەتەوە مەزارەکە ئاگری گرتووەو خۆپیشاندەران بەتەوای نزیکبوونەتەوە لە بارەگاکەوە دەنگۆی ئەوەش لە ئارادایە کە خۆپیشاندەران چووبنە ناو مەزارەکەو مەزاری حەکیم کە نەوە گەورەکەی باقر و عەبدولمحسین و عەمار حەکیمە سوتێنرابێت.

 

چاودێران پێیانوایە سوتانی ئەو مەزارە رەنگە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی گەورەی باڵەکانی ناو شیعە بەتایبەتی لەناو میلیشیاکانی ئەو تایفەگەورەیەی عێراقدا.

 

چەند رۆژێکە لە نەجەف و کەربەلا هێزە ئەمنییەکان بەتوندی وەلآمی خۆپیشاندەرانی مەدەنی دەدەنەوە بە دەیان کوژراو بەسەدان بریندار هەیە.

 



PM:09:13:30/11/2019