وێنە.. لە فلمێکی ئال پاچینۆ قوبادی دەوردەبینێت



دەرهێنەری بەناوبانگی کوردیش، بەهمەنی قوبادی لە فلمی "The Irishman" لە تۆڕی نێتفلیکس  لە دیمەنێکی فلمەکەدا دەردەکەوێت.


فلمی "The Irishman"، کە لە دەرهێنانی مارتین سکۆرسیزییە و هەریەک لە ئال پاچینۆ و ڕۆبێرت دێ نیرۆ ڕۆڵی تێدا دەگێڕن، لە تۆڕی نێتفلیکس بڵاوکرایەوە، بەهمەنی قوبادیش لە ڕۆڵی چێشتلێنەرێکدا بەشداری فیلمەکەی کردووە و لە دیمەنێکدا لە تەنیشت ئال پاچینۆوە دەردەکەوێت.


سەبارەت بە بەشداری کردنی لە فلمەکەدا، بەهمەنی قوبادی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیوویەتی، "شانسم لەگەڵ بوو کە توانیم لە بەشێکدا لەگەڵ ئال پاچینۆ ڕۆڵم هەبێت، کەسێکە بە تەواوەتی ستایشی دەکەم و ڕێزم هەیە بۆی."

بەھمەن قوبادی ساڵی ١٩٦٩ لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، دەرچووی بەشی سینەمای زانکۆی تارانە، دەرھێنەرێکی سینەمایی بەناوبانگی کوردە، فیلمەکانی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا نمایشدەکرێت و تا ئێستا چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی بەدەستهێناوە، دیارترین فیلمەکانی (ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان، نیوەمانگ، کیسەڵەکانیش دەفڕن، کەس ئاگای لە پشیلە ئێرانییەکان نییە و وەرزی کەرکەدەن)، ساڵی ڕابردوو بە فەرمی بووە ئەندامی بنکەی سینەماکارانی ئەمریکا.

 


AM:12:01:01/12/2019