هه‌سه‌ده‌: هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه‌

ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا وته‌بێژی هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند" له‌ هاوكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بن".

 

كینو غابرییل، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" ڕایدەگەیەنێت" هێزەكانی هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات و جارێكی دیكە هێزە هاوبەشەكانیان لە چەند ناوچەیەكدا بڵاودەكەنەوە".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتەبێژی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە" لە ناوچەكانی قامیشلۆ، حەسەكە، دیرك، هێزی هاوبەش بڵاوەیان پێدەكرێت بۆ سڕینەوەی داعش لە ناوچەكە و پاراستنی ئاسایش.

 

ناوبراو جەختیشیکردەوە: ره‌وشی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی رووسیا و توركیا بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ستێكی گشتگیر و دابینكردنی ئاسایشی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێم٤.

 

 

 


 


AM:10:42:03/12/2019