ئافرەتێکی کوردی کە یەکێک بووە لە خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریر لە بەغدا دوای ڕفاندنی دەکوژرێت و تەرمەکەی فڕێدەدرێت.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە، کچێکی کورد کە چالاکوانێکی مەیدانی تەحریر بووەو ناوی " زەهرا عەلی نورگە" بووە دوای ئەوەی دوو شەو لەمەوپێش لە گەڕەکی " ئەمانە" لە بەغدا رێفێندراوە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لەبەر ماڵیاندا بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.
زەهرا عەلی خوێندکاری زانکۆ بووە و یەکێک بووە لە چالاکوانەکانی مەیدانی تەحریر.
تا ئێستا وردەکاری تر لەسەر ئەم کچە چالاکوانە و چۆنێتی کوشتنی بڵاونەکراوەتەوە.