لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوار شەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ پۆلیسی هەولێر رایگەیاند" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لە سنوری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان دۆزرایەوە".
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر ئاشکرایکرد" دوای وەرگرتنی زانیاری و لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە ڕوداوەکە دەرکەوت کە کەسێک بەناوی "ع.ح.ب" تەمەن (٢٩) ساڵ، پیشە خوێندكار خۆی سوتاندووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە بۆ گەیشتن بە هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە.