لە ڕاگەیەندراوێکدا راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەمشەو هەینی ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ڕایگەیاند" لەسەر ڕێگای پشتێنەی کەلار "حەولی" ئۆتۆمبێلیک لە جۆری"تویوتا هایلوکس " وەرگەڕاوە".
پۆلیسی گەرمیان ئاشکراشیکرد" لە ئەنجامی ڕوداوەکە و پاش گەیاندنی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە".
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمی ئەو هاوڵاتیە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.