هیندستان.. بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە ٣٠ کەس بوونە قوربانی

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە شاری دەلهی پایتەختی هندستان، کارگەیەک لە گەڕەکێکی کۆنی ئەو شارە ئاگری گرتووە و بەوهۆیەوە دەیان کەس گیان لەدەستدا و برینداربوون.

 

سەرچاوەکە دەڵێت" ئاگرێکی گەورە لە  کارگەیەکی شاری نیودەلی ناوچەی ئاناج ماندی کەوتوەتە،لە  کاتێکدا لەبەردەمی کارگەکە زیاتر لە ٥٠ کرێکار خەوتبوون".

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" بەهۆی روداوەکەوە زیاتر لە ٤٣کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان کرێکاران، تا ئێستاش بەدیاریکراوی هۆکاری ئاگرەکە نازاندرێت، بەڵام ٣٠ تیمی فریاگوزاری گەیشتونەتە شوێنەکە و دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە".

 

هاوکات بە پێی زانیارییەکان، زۆربەی ئەو کەسانەی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵی ژەهراوی، لە هۆش چوون.

 

 




AM:09:48:08/12/2019