جگەرە کێشان لە ناو تەکسی و پاس قەدەغە دەکرێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات کە جگەرە کێشان لەناو پاس و تەکسی قەدەغە بکرێت و سزای مادیش لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ دیاریدەکرێت.

 

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە کۆپییەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە و  ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی کردووە تیایدا هاتووە" ئاماژە بە ڕینماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO  کە تایبەتە بە جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییەکانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ کە غەرامەی گونجاو دابنێن بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی ئەم ڕێنمییانە لە لایەن پۆلیسی هاتوچۆوە".

 

لە بڕگەیەکی تری نوسراوەکە ئاماژە بەوەکراوە" جگەرەکێشان قەدەغەدەکرێت لە شۆفێری تەکسی و پاسەکان و هاوڵاتیان لە کاتی بەکارهێنانی هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی وەک تەکسی و پاس".

 

هاوکات ئەوەشخراوەتەڕوو: کە بەکارهێنانی رادیۆی ئۆتۆمبیلی تاکسی و پاس لەسەر خواستنی سەرنشین دەبێت و دەبێت ئەگەر سەرنشین داوای نەکرد رادیۆ بکوژێندرێتەوە و دەبێت هەماهەنگی لەنێوان سەرنشین و شۆفێردا هەبێت، بەڵام لە کاتێکدا تاکسی و پاسەکان سەرنشینینان پێ نەبێت شۆفێران بە ویستی خۆیان دەتوانن رادیۆ بەکاربهێنن.

 
 


PM:02:19:09/12/2019