ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە٤ ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەری خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕەخنەی توندی به‌رامبه‌ر دورخستنه‌وه‌ی نوێنه‌رانی له كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به ده‌ستور و ئاینده‌ی سوریا دەربڕی و ڕایگەیاند" ناوچه‌كه‌مان بووه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌ودای وڵاتان".
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد" ده‌سته‌یه‌كیان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق پێكهێناوه، ئیداره‌كه‌یان پابه‌ندی هیچ بڕیارێكی ئه‌و كۆبوونه‌وه و دانووستانانه نابێت، ئه‌گه‌ر خۆی تیایدا به‌شدار نه‌بێت".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئیداره‌كه دووپاتیكرده‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی سووریا، كه پشت به لامه‌ركه‌زی و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ببه‌ستێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا دەشڵیت" له جنێف نوێنه‌ری گرووپ و میلیشیا تیرۆریستییه‌كانی پاشماوه‌ی داعش و به‌ره‌ی نووسره به‌شداریان پێكراوه، به‌ڵام نوێنه‌رانی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه، كه قوربانی زۆریان داوه بۆ بنبڕكردنی تیرۆر، په‌راوێز خراوون".