هێلی لەڤ: هەڕەشەی کوشتنم لێدەکەن

خانمە هونەرمەند و فاسیۆنی ناسراوی کورد، هێلی لەڤ، لەسەر کلیپە نوێکەی دەڵێت" هەڕەشەی کوشتنم لێدەکرێت".


هێلی لەڤ رونکردنەوەیەکدا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دەربارەی نوێرین ڤیدیۆ کلیپکەی دەڵێت" لە چەند رۆژی رابردو بڵاویکردەوە، بەڵام روبەڕوی رەخەیەکی زۆر بوەیەوە، بە شێوەیەک کە ژمارەی دیسلایەکەکانی زۆرتر بو لە ژمارەی لایەکەکان".


هەروەها دەشڵێت "ئەم رونکردنەوەیەم بۆ بینەر و بیسەرەکانمە لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات، چەند رۆژێک پێش ئێستا گۆرانیە نوێیەکەم بڵاوکردەوە کە دەنگۆ و گرژی دروستکرد بەتایبەتی لە نێوان پیاواندا".

 
ئەو درێژە بە پۆستەکەی دەدات" ئەو کاتەوەی ئەو گۆرانییەم بڵاوکردوەتەوە چەند هەرەشەیەکی کوشتنم پێگەیشتوە، چونکە هونەرمەندێکم هەوڵ دەدەم بە تێکستی بەهێز و جوڵەوی دانس دەربڕینەکانم بخەمەڕو، کاردانەوەکە هاوشێوەی ئەوەیە کە لە 2014 رویدا کاتێک ڤیدیۆ کلیپی Risk at allم بڵاوکردەوە". 

 
دەربارەی مەبەست لە کارەکانی، هێلی وتی."کاری من هەوڵێکە بۆ دروستکردنی جوڵانەوەیەکی بەهێز و مانادار بۆ ژنان، لە وڵاتێکدا کە پیاو باڵادەستە، من هەمیشە بۆچونی خۆم دەربڕیوە و هەوڵمداوە قسەبکەم و ئەو دیوارانە بشکێنم کە زۆر کەس ناوێرن بیکەن، پێش ئەوەی بڕیار لەسەر من بدەیت دەبێت هەوڵبدەیت لە خۆم و هۆکارەکەی بگەیت". 

 
هێلی لەڤ داوای کرد کراوەتر بن و پاڵپشتیکار بن بۆ ئایندەیەک کە رێگە بە ژنان بدات هەستەکانی خۆیان دەرببڕن و دوای خەونەکانیان بکەون.


لە کۆتاییدا سوپاسی هەمو ئەو کەسانەی کرد کە پاڵپشتی هێلی لەڤیان کردوە، وتی "گرنگ نیە چی رودەدات من هانتان دەدەم بۆ ئەوەی هەمو هەوڵێک بدەن تاوەکو نەرێنیەکانی ژیانتان بگۆڕن بۆ ئەرێنی".

 
13ی ئەم مانگە هێلی لەڤ ڤیدیۆ کلیپی بۆی بای بڵاوکردەوە، لە ماوەی کەمتر لە سێ رۆژدا 1.5 ملیۆن بینەری هەبو، لە ماوەیەکی کەمدا دەنگدانەوەیەگی گەورەی بەدواهات، بەشێک لە هاوڵاتیان پێیان وابو ئەم گۆرانییە لە دژی پیاوانە و بێرێزی کردنە بە پیاوان.

 
هێلین عه‌بدولڵا" ناسراو بە 'هێلی له‌ڤ" له‌ساڵی 1988 له‌دایكبووه‌، زیاتر به‌زمانی ئینگلیزی گۆرانی ده‌ڵێت و تا ئێستا خاوەنی دوو ڤیدیۆ کلیپە، کە یەکێکیانی بۆ کوردستان و پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش وتووە. 
 




PM:12:05:16/12/2019