ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە بەیانێکدا کۆمسیۆنی باڵایی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند" له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه تا ئیستا، ٤٨ كه‌س بێ سه‌روشوێن بوون یان رفێندراون".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمسیۆنی باڵایی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایدەگەیەنێت" تا ئێستا كۆمیسیۆنه‌كه سكاڵای له‌باره‌ی بێ سه‌روشوێن بوون یان رفاندنی ٤٨ كه‌س له به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی بەدەست گه‌یشتووه".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" مایه‌ی نیگه‌رانییه چالاكوانان و خۆپیشانده‌ران له‌نێو بێ سهروشوێنبوواندان، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه چه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو زۆر هاووڵاتی مه‌ده‌نییان كردووه‌ته ئامانج كه ژنانیشیان له‌نێودایه".
جەختیشیکردەوە: حكوومه‌ت به‌رپرسه له بێ سه‌روشوێنبووان، پێویستە لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جددی له‌و باره‌یه‌وه بكاته‌وه، بكه‌ران بدۆزێته‌وه و بیانداته دادگا.