هێزێکی تایبەت گەمارۆی یاریگای کامپنۆی بەرشلۆنەیان داوە

چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی یاری کلاسیکۆ، بۆ کۆنترۆڵکردنی جەماوەری یاریەکەو دروستنەبوونی پشێووی هێزێكی ئەمنیی تایبەتی ئیسپانی پاسەوانی یاریگەی كامپ نۆی بەرشلۆنەیان دەکەن.

 

بڵاوپێکردنی ئەو هێزە بەدەوری یاریگای کامپنۆی بەرشلۆنە بەو مەبەستەیە کە بەر بگیرێت لە هەر پشێوویەک کە لەناو تەماشاکارانەوە دروستبێت بەتایبەتی کە هەرێمی کەتەلۆنیا بەهۆی داواکاری سەربەخۆیەوە لە پشێویدا دەژی. 


یانەی تۆپی پێی بەرشلۆنە یەكێكە لە سیمبوولەكانی بەرشلۆنە و کەتەلۆنیەکان زۆرجار وەک پرسێکی نەتەوەیی تەماشای ئەم یانەیەو یاریەکانی دەکەن.

 

 
كاتژمێر ١٠ ی ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، یاریی كلاسیكۆی نێوان هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریال مەدرید بەڕێوەدەچێت، چاوی دنیا لەسەر یاریگا و هاندەرەكانە، لە کاتێکدا کە دوو مانگ لەمەوبەر یاریەکە لە بەرهۆکاری سیاسی دواخرا. 

 


PM:08:04:18/12/2019