ڤیدیۆ:جەنگی کلاسیکۆ بە یەکسانی تەواو بوو

لە جەنگی کلاسیکۆی نێوانی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید، هەردو یانە لە یاریگای کامپ نوو رووبەڕووی یەکبوونەوەو بە درێژایی ٩٠ خولەک یەکسانبوون.
هەردو یانە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتری، بەڵام هێرشەکانی یانەی ریاڵ مەدرید زیاتر بوو، توانیبووی دەست بەسەر یاریەکە بگرێت، بەڵام لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون و یاریگای کامپ نۆیان بە بێ گۆڵ جێهێشت.
هەردو یانە بوونە خاوەنی خاڵێکی تر و خاڵەکانیان لە پێشەنگ بووە ٣٦ خاڵ و یانەی بەرشەلۆنە بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی یەکەم دێت و ریاڵ مەدرید دووەمە.

 



AM:12:08:19/12/2019