ژمارەیەك بارەگای حزبەكان لە ناسریە سوتێندران

دوای كوژرانی چالاكوانێكی مەدەنی، شەوی ڕابردوو بارەگای ژمارەیەك پارت و گروپی چەكدار لە ناسڕیە سووتێندران.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، دوای چەند کاتژمێرێک لە تیرۆرکردنی چالاکوان محەمەد عەسمی و برینداربوونی دوو چالاکوانی دیکە، خۆپیشاندەرانی ناسریە ژمارەیەک بارەگای حزبەکانیان لەو شارە سوتاند، کە بریتین لە، بارەگای رێکخراوی بەدر، حزبی دەعوە، عەسائیب ئەهللحەق و بارەگای فەوجی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان.

 

هاوکات میدیاکانی عێراق باس لەوەدەکەن" هەروەها خۆپیشاندەران ماڵی جەبار موسەوی سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای زیقاریشیان سوتاند و ژمارەیەک پرد و رێگاشیان داخست".

 

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە خۆپیشاندان شارەكانی عیراقی گرۆتەوە و خۆپیشاندەران داوای گۆڕینی سیتمی دەسەڵات و یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆن دەكەن لەگەڵ باشكردنی بژێوی و هەلی كار، تا ئێستاش زیاتر لە٥٠٠ كەس كوژراون لەگەڵ بریندار بوونی زیاتر لە ٢١ هەزار كەسی دیكە.

 

 

 

 



AM:09:10:21/12/2019