وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان: نرخی غاز گران نابێت

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ده‌نگۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى غاز ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و دەڵێت" نرخی غاز جێگیرە و زیاد ناکرێت".

 

دەقی ڕونكردنەوەكە:

 

ساڵانه له رێگای كۆمپانیای (دانا گاز)ەوە و بە پێی رێككەوتنێك لەگەڵ حكوومەتی هەرێم، زیادكردنی ئاشكرا دەكرێت بۆ فرۆشتنی گازی ماڵان. بەپێی ئەو رێككەوتنە حكوومەتی هەرێم و بە تایبەتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، پابەندن بەوەی ئەو بڕە گازەی دیاریكراوە بۆ پێداویستی هاووڵاتییان، بەو نرخەی كە حكوومەت دیاریكردووە بە هاووڵاتیان بفرۆشرێت. ئەمە جیا لە سەپاندنی چەند مەرجێكی تر كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانە بە سەر ئەو كۆمپانیایانەی بەشداری زیادكردنی ئاشكرا دەكەن.

 

بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە ئەو پڕوپاگەندانەی باس لە زیادكردنی نرخی غاز دەكەن ، دوورن لە راستییەوەو هیچ بنەمایەكیان نییە.




PM:02:26:21/12/2019