كۆسرەت رەسوڵ بە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی دیاریكرا

كەمێك لەمەوبەر لە ناو كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆسرەت رەسوڵ بە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی دیاریكرا، هاوكات لیژنەی سەرپەرشتیاری كۆنگرە دیاریكرا.

 

کەناڵی گەلی کوردستانی زمانحاڵی فەرمی یەکێتی بڵاویکردوە" ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی بەسەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ دەبێت".

 

بەپێی زانیارییەکان، لیژنەی سەرپەرشتیاری كۆنگرەش دیاریكران كە پێكدێن لە "قادر حمە جان، دلێر سەید مەجید، پەیمان محەمەد، ئەرسەلان بایز، مەلا یاسین".

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دەستپێکرد. 

 
 


PM:05:34:21/12/2019