هێمن هەورامی: پەرلەمانتار هەیە ١٠ دانیشتن ئامادە نەبووە

 جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەماندا رایگەیاند" لە کۆی ٢٦ دانیشتنی پەرلەمان، پەرلەمانتار هەیە ١٠ دانیشتن ئامادە نەبووە".

 

هێمن هەورامی،  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی" لەکۆی ١١١ ئەندام پەرلەمان تەنیا ٢٠ پەرلەمانتار لەسەرجەم دانیشتنەکاندا ئامادە بوون،  تەنها چوار پەرلەمانتاریش لە کۆی دانیشتنەکانی پەرلەمان و لیژنەکان بەشداربوون".

 

ڕاشیگەیاند" لەوەرزی نوێدا بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەن و فراکسیۆنەکان ئاگادار دەکەنەوە".

 

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان هۆشداری دابووە پەرلەمانتاران لە ئامادەنەبونیان لە دانیشتنەکان و رایگەیاندبوو ناوەکانیان بۆ رایگشتی بڵاو دەکەنەوە.

 

 



PM:03:07:24/12/2019