دوابەدوای بەرپابوونی خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و ناعەدالەتی لە بەغدای پایتەختی و ژمارەیەك پارێزگای تری ناوەڕاست و باشووری عیراق، لە دوا پێشهاتیشدا خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر شاری دیوانیەی ناوەندی پارێزگای قادسیە، بارەگای سەرجە هێزە سیاسییەكانیان سوتاند.
دوای ئەوەی ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سائر ته‌یب چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق له شاری دیوانیه‌ی باشووری عیراق ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه برینداربوو و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، هەروەها شه‌وی رابردوو سائر ته‌یب چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، گیانی له‌ده‌ستدا، بەپێی زانیارییەکان، له‌به‌رامبه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و چالاكوانه‌دا، خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای هه‌ریه‌ك له‌حزبی ده‌عوه، ڕه‌وتی حیكمه، ڕێكخراوی به‌در، عسائیب ئه‌هل حه‌ق.
هاوکات سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری دیوانیە رایگەیاند" درەنگاێكی شەو خۆپیشاندەرانی توڕەو ناڕازیی چوونەتە بەردەم بارەگای حزب و لایەنە سیاسییەكانیان و سوتاندویانن، سوتاندنی بارەگای حزبەكان زیانی زۆری مادی لێكەوتوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبوو".
هاوکات بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ لە بەغداش خۆپیشاندان بە چڕی دەستیپێكردووەتەوە، لەوێ چەندین ڕێگای سەرەكی و شەقام داخران.
ماوه‌ی دوو مانگه خۆپێشاندانه‌كان له به‌غدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق به‌رده‌وامیان هه‌یه و زۆربه‌ی ڕۆژه‌كانیش شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كان ڕوو ده‌دات، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش تا ئێسته نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار خۆپێشانده‌ران برینداربوون و ٥٠٠ كه‌سی تریش گیانیان له ده‌ستداوه.