خۆپیشاندانی ئەمڕۆی شاری دیوانیه له باشوری عیراق، توندوتیژی بەخۆوە بینی و چەند بارەگایەک سووتێنران، دوا بارەگا کە ئەم ئێوارەیە سووتێنرا، باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی (سید الشهدا‌و)ە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، خۆپیشانده‌رانی توڕه‌ی پارێزگای دیوانیه باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی (سید الشهدا‌و)یان سوتاند و ئەویش خرایە پاڵ بارەگا سوتێنراوەکانی بارەگای حیزبەکانی تر کە خۆپیشاندەرانی ناڕازیی باره‌گای هه‌ریه‌ك له ره‌وتی حیكمه و رێكخراوی به‌در و حزبی ده‌عوه و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قیان سوتاند و ئه‌مڕۆ له رێپێوانێكی گه‌وره‌دا ته‌رمی چالاكوانه‌كه‌یان به‌خاك سپارد.
ئەم توندوتیژیە دوای ئەوە دێت کە چاكوانێكی خه‌ڵی دیوانیه به‌ناوی سائیر كه‌ریم ته‌یب، دوای بریندراربونی له چه‌ند رۆژی رابردوودا، شه‌وی رابردوو دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدا.