سەدر داوای وەڵام دەكات لە خۆپیشاندەران

بەپێی نوسینێك كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن ساڵح محەمەد عیراقی نزیك لە موقتەدا سەدرەوە بڵاوكرایەوە و تێیدا هاتووە" گەر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە وەڵامی دوایین بڵاوكراوەی پیًَنەگەیشت لەبارەی كاندیدەكانی، ئەوا بە ڕەتكردنەوە دایدەنێت".

 

ساڵح محەمەد لە نوسراوەکەدا دەڵێت" بەهۆی ئەوەى وەڵامی خۆپیشاندەرانم وەرنەگرت لەبارەى پۆستەکەى پێشوومەوە، بۆیە منیش وەک ڕەتکردنەوەى ئەو بەربژێرانە لێی دەڕوانم".

 

وتیشی" پێویستە فراکسیۆنى سائیرون لەم کاتەى ئێستادا هیچ بەربژێرێک دیاری نەکەن، بەڵکو لەناو هۆڵی پەرلەماندا و لەسەر ڕێبازی ئۆپۆزسیۆنبوون بەردەوام بن".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ پێنج شەممە ساڵح محەمەد عیراقی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) نوسینێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ڕایگەیاندبوو" سێ کاندید بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی گەلیان بەدەستهێناوە، کە بریتین لەهەریەک لە (مستەفا ئەلکازمی، رەحیم ئەلعوگەیلی، فائیق شێخ عەلی)، من بەناوی ئەوانەوە قسە ناکەم، بەڵام هەست دەکەم ئامادەییان بۆ ئەو پۆستە تێدابێت، وە سوپاسیان دەکەم".

 

هاوکات سوپاسی سەرۆککۆماری کرد بۆ ڕەتکردنەوەى “ئەو بەربژێرانەى کە گەل ڕەتیکردوونەتەوە” و ڕایگەیاند" مێژوو ئەو هەڵوێستە بۆ ئەو و گەل و لێڤگەڕی ئاینی (مەرجەع) دەنوسێتەوە".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ بەرهەم ساڵح نامایەکی پێشکەشی پەرلەمانی عێراق کرد، سەرەڕای رەتکردنەوەی راسپاردنی ئەسعەد عیدانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ئامادەیی خۆی بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەربڕی.

 


 



AM:11:00:27/12/2019