ئەمڕۆ هەینی مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بەدۆخی ئیدلیب بڵاوکردەوەو وتی" دەرگای ئێمە بۆ هاوكاری كردنی ئاوارەكانی ئیدلیب كراوەیە".
کۆبانێ لە پەیامەکەیدا دەشڵێت" ئەوەی لەئیدلب ڕودەدات بەشێکە لە پڕۆژەی ئەردۆغان بۆ وێرانکردنی ناوچەکە، پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌وانە دابنێن كه بازرگانى به خوێنى سورییه‌كان ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌م شه‌ڕه وێرانكه‌ره رابوه‌ستێت و له‌ژێر چه‌ترێكدا هه‌موو هێزه‌كانى نیشتمانى پارێزگارى له نیشتمان و كه‌رامه‌تیان بكه‌ن".
فەرماندەی گشتی "هەسەدە" ڕاشیگەیاند"دەتوانن بە هەماهەنگی لە گەڵ هێزەكانی سووریای دموكراتیك خۆیان بگەینە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئێمە".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا کۆبانێ جەختیشیکردەوە" ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ هاوڵاتیانمان له‌ئیدلب، ده‌توانن هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئیدلبدا بكه‌ن كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌سه‌ده‌دان".
ئەمەش لەکاتێکدایە لە چه‌ند رۆژى رابوردوودا له شارى ئیدلب، هێرشه‌كانى رژێمى سوریا و فڕۆكه‌كانى رووسیا بۆ سه‌ر هێزه‌كانى به‌ناو (سوپای ئازاد) چڕبووه‌وه، به‌و هۆیه‌وه به‌سه‌دان كه‌سى مه‌ده‌نى له ترسى ئه‌و هێرشانه ئاواره بوون.
هاوکات رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر ڕەوشی ئەو شارە ڕایگه‌یاند" بەهۆی چڕبونەوەی هێرشەکانی سوپای سوریا و روسیا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانى ئیدلیب، له دوو هه‌فته‌دا ٢٣٥ هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون".
هێرشه‌كانى سووریا بە هاوکاریی رووسیا بۆسەر پارێزگای ئیدلب به‌رده‌وامن و تائێستا زیاتر له ٤٠ گوند له سنوره‌كه كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه.