دوای رۆژێک لە بۆردومانی کەیوەن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتە عێراق

دوای رۆژێک لە بۆردومانی بنکەی کەیوەن لە کەرکوک، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی چاوەروان نەکراو گەیشتە بنکەیەکی سەربازیی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق.


میدیا ئەمەریکیەکان بڵاویان کردەوە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەردانێکی چاوەروان نەکراو گەیشتە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.


سەردانەکەی پۆمپیۆ لە کاتێکدایە شەوی رابردوو بە گولە هاوەن هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی کەی وەن و کارمەندێکی ئەمریکی نێو بنکە سەربازییەکە کوژرا.


هاوکات دۆخی سیاسی عێراق بە حاڵەتێکی زۆر قەیراناویدا تێپەڕدەبێت کە کەس پێشبینی بە ئایندەی عێراقەوە ناکات.

 



PM:09:12:28/12/2019