مایک پۆمپیۆ بەسەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە عێراق

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بە سەردانێكی چاوەڕوان نەكراو گەیشتە عیراق.

 

بەپێی زانیارییەکان، ، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانێكی كورتی بۆ بنكەی ئاسمانی عێن ئەسەد لە سنووری پارێزگای ئەنبار كە سەربازانی ئەمریكا تێدا جێگیركراون ئەنجامدا.

 

سەردانەكەی مایك پۆمپیۆ لە دوای كەمتر لە ٢٤ كاتژمێر دێت لە هێرشەكەی دوێنێ بۆ سەر بنكەی سەربازی "كەی وان" لە كەركووك كە بووە هۆی كوژرانی كارمەندێك و برندار بوونی چەند سەربازێكی دیكەی ئەمریكی.

 

هاوکات شەوی رابردوو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت رایگه‌یاند" به‌ مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى لە کەرکوک و ، له‌ ئه‌نجامدا كلارمەندێك و چه‌ند سه‌ربازێكیش برینداربوونه".

 

بنکەى سەربازى کەیوان لە کەرکوک، دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەى کەرکوک، دواى کشانەوەى هێزە عێراقییەکان لەساڵى ٢٠١٤ بووە بنکەى هێزەکانى پێشمەرگە، لە تشرینى یەکەمى ٢٠١٧ کەوتەوە دەست سوپاى عێراق.

 
 



 

 


PM:12:17:29/12/2019