دوو دادوەری كورد بونە ئەندامی كۆمسیۆنی عێراق

ئەنجومەنی دادوەری عێراق ناوی دوو دادوەری هەرێمی كوردستانی راگەیاند كە بۆ ئەندامبون لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری لێداوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لە تیروپشکی دیاریکردنی ناوی دادوەرانی ئەندام لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق هەریەک لە دەهام ئەکرەم و عومەر ئەحمەد محەمەد سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. 

 

ئەنجوومەنی باڵای داوەری عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە" بە بەشداری چەندین دەزگای میدیایی و بە هاوکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان تیروپشکەکە لە بارەگای ئەنجوومەن بەڕێوەچووە".

 

دەشڵێت" وەک نوێنەری هەولێر و دهۆک دەهام ئەکرەم سەرکەوتنی بەدەستهێناوەو وەک نوێنەری سلێمانیش دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد سەرکەوتنی بەدەستهێناوە".

 

ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوای هەڵوەشاندنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، بڕیاریدا حەوت دادوەر سەرپەرشتی كارەكانی كۆمسیۆن بكەن كە دووان لەوانە لە لەسەر پشكی هەرێمی كوردستانە دیاری بكرێن.

 
 
 

 

 



PM:06:11:29/12/2019