كه‌ژێ هاوتا ئه‌سعه‌د، خانمه گۆرانیبێژی شۆخی ناسراو له‌باره‌ی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی كارە هونەریە نوێکانی روونکردنەوە دەدات.
كه‌ژێ کچی هونەرمەندی گەورەی هاوتا ئەسعەد، له ئه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) به شێوه‌ی ڤیدیۆ په‌یامێكی له‌باره‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕه‌خنه له سازكردنی ئاهه‌نگه‌كان ده‌گرێت.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا دەڵیت "كه‌سێكی ئازیزم پێی گوتم، تۆ ده‌نگت خۆشه مانای ئه‌وه نییه كه هونه‌رمه‌ند بیت و نابێت زۆر شت فێربیت و له هونه‌ر بزانی، بۆیه زۆر ڕێزم له‌و قسه‌یه گرتووه، چونكه ئه‌و كه‌سه‌م خۆشه‌ده‌وێت".
كه‌ژێ، چه‌ند ساڵێكه هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداری هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیشی نه‌كردووەو، ده‌ڵێت "نابێت گۆرانیی ته‌نیا دیكۆربێت و له ناوه‌وه هیچ نه‌بێت، به ماوه‌ی دوو مانگ بروخێت".