دکتۆر ناسر ھێمەتی لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە لایەن ھێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کرا.
ماڵپەڕی زاگرۆس کە ماڵپەڕێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردانی رۆژهەڵاتە، بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی بەفرانبار، ناسر_ھێمەتی دکتۆری کوردی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی شاری ئیسفەھان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا".
هەروەها هاتووە ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە ئاستێکی بەرچاو چالاکی ھەبووەو، بە ھۆی پشتیوانی لە بانگەوازی رۆژی پێنجی بەفرانبار و داواکاریی خەڵک بۆ رێزگرتن لە گیانبەختکردووانی ئەم دواییانە، لە لایەن ھێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کرا".
بەهۆکاری پشتگیری و بەشداریکردنی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ئێران کە مانگی رابردوو بەڕێوە چوو، تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامن لەدەستگیرکردنی چالاکوانان.