وەزارەتی سامانە سروشتیەکان روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌رده‌وامه و وەک قۆناغی یەکەم بەشێکی زۆری ناوچە شاخاویيەکان نەوتی سپییان پێگەیشتووە.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه ٣٠ ی كانووی یه‌كه‌م، لە رونكردنه‌وه‌یه‌كدا کە دانەیەکی دەست " سپی " کەتووە، تیایدا هاتووە" وەزارەتەکەمان بەردەوامە لە دابەشکردنی نەوتی سپی و ئێستا وەک قۆناغی یەکەم بەشێکی زۆری ناوچە شاخاویيەکان نەوتی سپییان پێیگەیشتووە".
هەروەها ده‌شڵێت: "دوای ناوچە شاخاویيەکانیش وەزارەتەکەمان بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵ دەدات بۆ دابين‌کردنی نەوتی سپی بۆ گشت هاووڵاتییان لە هەر چوار پاريزگاکەی هەرێمی کوردستاندا".
ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له كاتێكدایه، ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج ساڵه نه‌وتی سپی له‌ناو سه‌نته‌ری پارێزگاكان دابه‌ش نه‌كراوه‌و ئه‌مساڵیش خه‌ریكه ده‌گه‌ینه ناوه‌ڕاستی وه‌رزی سه‌رما و زستان تاوه‌كو ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ناو سه‌نته‌ری پارێزگاكان دیارینه‌كراوه.
PM:11:07:30/12/2019