ڤیدیۆیەکی شێروان عەبدولآ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت

شێروان عەبدولآ ناسراو بە " مامۆستا شیروان " لە ئاهەنگێکدا لە دەرەوەی ولآت بە بەشداری جەماوەرێکی زۆر ئاهەنگەکە گەرم دەکات، هاوکات لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکانیش بە دەیان هەزاران بینەر بەلای خۆیدا رادەکێشێت.

 

مامۆستا شێروان، کە هونەرمەندێکی میللی ناسراوی هەرێمی کوردستانەو ئێستا لەدەرەوەی ولآتە، چەند گرتە ڤیدیۆیەکی ئاهەنگێکی بڵاودەبێتە کە لە هۆڵێکی سیخناخ لە خەڵکدا سەردەکەوێت بۆ سەر ستەیچ و خەڵکێکی زۆر پێشوازی لێدەکەن.

 

وەک لە گەڵ ڤیدیۆکەدا بلآوکراوەتەوە، گوایە مامۆستا شێروان بەشداری ئەو ئاهەنگەی کردووە لە بەریتانیا، لە ڤیدیۆکەشدا گۆرانییەک دەڵێت و دەبێیتە خۆشحاڵی ئامادەبووان.

 

شیروان عەبدوڵا ساڵی ١٩٧٥ لەگەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی لەدایك بووە و، لەساڵی ١٩٩٥ ەوە دەستی بەكاری هونەری كردووەو، لەئێستاشدا خاوەنی چەندین گۆرانی و تێكست و ئاوازە.



PM:12:43:01/01/2020