" کەسێک بەهۆی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەرازەوە گیانی لەدەستدا "

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر هاوڵاتییەک بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای H1N1 گیانی لەدەستدا".

 

سەچاوەکەی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت" شەوی ڕابردوو پیاوێکی بەتەمەن لە پارێزگای هەولێر بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز گیانی لەدەستدا، کە کەکەسەکە بۆماوەی ١٠ ڕۆژ لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوو". 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی ٣٠ی كانونی یەكەم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی H1N1 تۆماركراوان كە هیچیان خەڵكی هەرێم نەبوون. بە مردنی ئەو هاوڵاتیەش چوارەم حاڵەت تۆمار كرا.

 

ئەنفلۆنزای H1N1 « کە پێشووتر بەئەنفلۆنزای بەراز ناسراوبوو» لەسەردەمی ئێستاماندا هێندە دێوەزمەیەکی قورس و ترسناک نییە، جۆرێکی جیاوازی ئەنفلۆنزایە و نیشانەکانی ڕەنگە لەهەڵامەتێکی باو(پەتای وەرزی) زیاتر نەبن و مەترسییەکانیشی زیاتر نەبن، لەهەندێ کەسی تایبەتدا نەبێت، وەک (بەتەمەنەکان و منداڵە ساواکان، ژنانی دووگیان، ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان و بۆری هەوایان هەیە، ئەوانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە، ئەوانەی سیستمی بەرگری(مەناعە)ی لەشیان لاوازە، جا چ بەهۆی نەخۆشییەوە بێت یا بەهۆی دەرمانی لاوازکردنی بەرگری، ئەو کەسانەی ئەندامی جەستەیان بۆ چێنراوە".

 



PM:05:33:01/01/2020