حکومەتی هەرێم لەبارەی درێژکردنەوەی پشووی سەری ساڵ ڕونکردنەوە دەدات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشآکرایکرد" ڕۆژی شەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دەوامی فەرمی وەزارەتی پەروەردە دەستپێدەكاتەوە".


جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی درێژكردنەوەی وادەی پشوی سەری ساڵ رایگەیاند" هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە نیە، رۆژی ٤ی ئەم مانگە لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە و بەهۆی تاقیكردنەوەكانەوە، دەوامی فەرمی وەزارەتی پەروەردە دەستپێدەكاتەوە".

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتیشی" هەروەها رۆژی ٥ی مانگ دەوامی فەرمی سەرجەم دامودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە".






PM:03:00:02/01/2020