لە ساڵی ٢٠٢٠ دا تەرخانکردنی پارە بۆ مووچە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

بڕیاردەری لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت " دابینکردنە داراییەکان لەبواری مووچەى فەرمانبەران بۆ بودجەى ساڵی داهاتوو بەرز بۆتەوە بۆ 14 تریلیۆن دینار".

 


رۆژنامەى سەباح-ی عێراقی لەزاری ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەکەوە بڵاویکردۆتەوە، " مووچەى ساڵی پار ٣٨ تریلیۆن دینار بووە، لەکاتێکدا بۆ ساڵی٢٠٢٠ دەبێت بە ٥٢ تریلیۆن".

 

 

دەشڵیت بەمەش " 14 تریلیۆنی زیاترە لەساڵی ٢٠١٩ ".

 


روونیشیکردەوە، بڕی نەوتى دیاریکراو بۆ هەناردە ٣ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە کە لەو بڕە زیاتر بەسوودی گشتى تەواو دەبێت.

 


لە پەرلەمانی عێراق بەهۆی دۆخی خراپی سیاسی عێراقەوە بودجەى ساڵی ٢٠٢٠ ی ئامادە نییە و رەنگە بەپێی یاسای دارایی ناوەڕۆکی بودجەى ساڵی پاری وڵات جێبەجێ بکرێت.



PM:03:06:02/01/2020