رێورەسمی بەخاک سپاردنی تەرمەکانی قاسم و سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس دەستیپێکرد و سەرەتا تەرمەکان لە بەغدا دەبرێنە مەزارگەی ئیمام موسای کازم.
لە ڕاگەیەندراوێکدا حەشدی شەعبی ئاشکرایکرد" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، مەراسیمی فەرمی بەخاكسپاردنی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگرى پێشووى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودس و كوژراوەكانی تر دەستیپێکرد لە دوای سەردانی ئیمام موسای کازم، دەبرێنە گۆڕەپانی حەسەنین لە جادریە و دواتریش دەبرێنە شاری نەجەف".
هاوکات ئاژانسە ئێرانیەکان بڵاویان کردەوە" تەرمەکەی سولەیمانی سبەینێ یەکشەممە لە گۆڕستانی گوڵزاران لە شاری کرمان بەخاکدەسپێردرێت و خودی خامنەیی خۆی نوێژی لەسەر دەکات".
ئەمەش لەکاتێکدایە به‌ره‌به‌یانى دوێنێ هه‌ینى ٣ى كانونى دووه‌م هه‌ریه‌ك له قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كرانه ئامانج و كوژران، له‌و هێرشه‌دا كه له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا ئه‌نجامدرا ژماره‌یه‌كى تر له پله‌دارانى ئێران و به‌رپرس و چه‌كدارانى تر‌ى حه‌شدى شه‌عبى كوژران.