ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس پەیامێکی توندی ئاراستەی ئەمریکا کرد و رایگەیاند" کەمێک سەبر بگرن لاشەی ئەمریکیەکان دەبینن".
ئیسماعیل قائانی کە ئەمڕۆ لە شوێنی قاسم سولەیمانی دەستبەکاربوو، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد" به‌هه‌مووان ده‌ڵێین، كه‌مێك ئارام بگرن تا لاشه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بینن".
ئیسماعیل قائانی پێشتر جێگری قاسم سولەیمانی بوو ،بەڵام پاش کوشتنی سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە، بە فەرمانی خامنەیی کرا بە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپاسی پاسداران.
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له گورزێكی ئاسمانی ئه‌مریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.