بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لە رێگای كەلار-باوە نوور لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر و میتسۆبۆشیەكدا كەسێك گیانی لە دەستدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند" بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی میتسۆبۆشی بارهەڵگر وە مان بارهڵگر، شۆفێری ئۆتۆمبیلی متسیۆبۆشی گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی بەرامبەر بەسەختی بریندار بوە و بریندارەکەش گەینراوەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا احمد".
وتیشی" لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رودانی روداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردوە".