هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بەفربارینەوە هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە

هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت" بەهۆی بەفربارینەوە حاڵەتی بەستن و خلیسكان دروستبووە و پێویستە شۆفێران بەوریاییەوە مامەڵە بكەن".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری شوفێران دەكەین بەھۆی بارینی بەفــر لە ناوچەی هەورامان و ڕێگاوبانەکانی کە بە شاخەكاندا تێپـــەڕ دەكات لە حاڵەتی بەستن و خلیسك دایە ، بۆیە داواكارین تــا شەقامەكە باری ئاسایی وەردەگرێتەوە زۆر بەوریاییـــــــــەوە ھاتووچۆ بکەن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی ماڵ و گیـــــــــانی ھاونیشتمانیان".

 

هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە دەشڵێت" شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە لەکاتی بارینی بەفر کۆنترۆڵی ئۆتۆمبــــــــێل ئەستەم دەبێت پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە بکەن و زنجیــر بۆ تایەی ئۆتۆمبێلەکەت ببەستیت".




PM:05:35:05/01/2020