پەرلەمانی عێڕاق بریاری دەرکردنی هێزە بیانیەکانی پەسەندکرد

بەپێی زانیارییەکان، پەرلەمانی عێڕاق  بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە بریاری دەركردنی هێزە بیانیەكانی پەسەندكرد.

 

دەقی پرۆژە بڕیارەکە:

یەکەم: پابەندکردنی کردنی حکومەت بە رەتکردنەوەی داواکاری هاوکاری لە هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی دژی داعش و کۆتایی هێنان بە کردوە سەربازییەکانی لە عێراق و کارکردن لەسەر نەهیشتنی سەرجەم هێزە بیانیەکان لەسەر خاکی عێراق.

دووەم: لەسەر حکومەت پێویستە بەتایبەت فەرماندەی ‌‌هێزە چەکدارەکان ژمارەی راوێژکار و راهێنەرە بیانیەکان و شوێنی و کاتی مانەوەیان دیاریبکات.

سێهەم: لەسەر حکومەت  و بەتایبەت وەزیری دەرەوە پێویستە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا لە دژی ئەمریکا تۆماربکات بە هۆی پێشێلکاری مەترسیدار لەسەر سەروەری و ئەمنیەتی عێراق.

چوارەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەنگدان لەسەری کاری پێ دەکرێت.

 

 



PM:05:49:05/01/2020