سەدر داوای بایكۆتكردنی بەرهەمەكانی ئەمەریكا دەکات لە عێراق

موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر داوای بایكۆتكردنی بەرهەمەكانی ئەمەریكا دەکات لە عێراق و زیاتر لەوەش.

 

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر  له‌ دانیشتنى ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى عێراقدا نامه‌یه‌كى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق كردو تێیدا داواى ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كان و داخستنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا ده‌كات له‌ عێراق.

 

سەدر دواشیکرد کە بایكۆتكردنی بەرهەمەكانی ئەمەریكا لە عێراق و زیاتر لەوەش بکرێت.

 

هاوكات، داوا ده‌كات، پارێزگارى له‌ باڵیۆزخانه‌كانى وڵاتان بكرێت و ڕێگه‌ نه‌درێت ڕووبه‌ڕووى هێرش و په‌لامار ببنه‌وه‌

 

هەروەها  داوای لە گرووپەكانی چەكداری شیعە کرد ئەوانەی لە دەرەوەشن بۆ كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بۆ راگەیاندنی پێكهێنانی چەند فەوجێكی بەرگری نێودەوڵەتی و ئەگەر پەرلەمان ئەوە نەكات رەفتاری بەهێزترمان دەبێت.     

 


PM:07:00:05/01/2020