پۆل پۆگبا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت
پۆل پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی یانەی مانچستەریونایتد، نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
پۆگبا نەشتەرگەری لە قاچیدا ئەنجام دەدات و ئەو یاریزانە ئەم وەرزە بەهۆی بەردەوامی پێکان و بوونی ئازار لە قاچیدا نەیتوانیوە زۆر یاری لەگەڵ یانەکەی بکات و تەنها ٨ یاری ئەنجامداوە.
ئەو یاریزانە ئەمڕۆ سێشەممە لە پێگە تایبەتیەکانی خۆیەوە، گرتە ڤیدیۆییەکی لە ژووری نەشتەگەری بڵاوکردەوەو لەسەر نوسیبوو ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
پۆگبا لە لایەن یانەکانی ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس و چەند یانەیەکی ترەوە گرنگی بە گواستنەوەی دەدرێت .
PM:07:01:07/01/2020