کرواتیا هێزەکانی لە عێراق هەڵوەشاندەوە



یەکێک لەو وڵاتانەی هێزەکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی داعش دا لە عێراقبوون، کرواتیا بوو کە ئەمڕۆ ئەو وڵاتە بڕیاریدا سه‌ربازه‌كانی له‌ عیراقه‌وه‌ بۆ كوه‌یت بگوازێته‌وه‌.


ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریی كرواتیا بڵاویكرده‌وه‌ كه تیایدا هاتووە" ئەو وڵاتە‌ بڕیاریداوه‌ سه‌ربازه‌كانی خۆی له‌ عێراق بکشێنێتەوە‌و بەکاتی لە کوەیت جێگیر بکات".


بەپێی هەواڵەکەی ئەو ئاژانسە، كرواتیا ته‌نها ١٤ سه‌ربازی له‌ عیراق هه‌یه‌ و دوای گواستنه‌وه‌شیان بۆ كوه‌یت، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌ دوای وتووێژكردن له‌گه‌ڵ په‌یمانی ناتۆ، هه‌نگاوی تر ده‌گرنه‌به‌ر.


هەروەها سلۆڤاكیا و ئەڵمانیا بڕیاریاندا سه‌ربازه‌كانیان له‌ عیراقه‌وه‌ بۆ كوه‌یت و ئوردن بگوازنه‌وه‌، ئه‌ڵمانیا له‌ عیراق ته‌نها 35 سه‌ربازی هه‌یه‌ و سلۆڤاكیاش 7 سه‌رباز، به‌ڵام سلۆڤینیا بڕیاریداوه‌ سه‌ربازه‌كانی له‌ بنكه‌یه‌كی هه‌ولێر جێگیر بكات كه‌ ژماره‌یان ته‌نها 6 سه‌ربازه‌.
 


PM:08:11:07/01/2020