عەلی حەمەساڵح : بازاڕەکانی هەرێم پڕکراون لە جگەرە و مەشروبی ساختە

 لە نوسراوێکدا عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە “ چەندین کۆنتێنەر جگەرە بە ئاشکرا و بەبێ گومرگ و هیچ پشکنینێک بە خەتی تایبەت لە باشماخ داخڵی بازارەکانی هەرێم دەکرێت”. 

 

 
هەر لە نوسراوەکەی سەرۆکی فراکسۆنی گۆراندا، هاتووە " شەوانە چەندین کۆنتێنەر لە هەموو جۆرە جگەرەیەکی وەک (ئیسی، پاین، ماک، پرستیچ، ئێم ئێم، سۆمەر و .. هتد) داخڵ دەکرێت و بازاڕی هەرێم پڕکراوە لە جگەرە و مەشروبی ساختە". 

 

 
ئاماژەی بەوەشکردووە، گومرگی جگەرە 50٪یە و گومرگی کۆنتێنەرێک جگەرە 30 هەزار بۆ 50 هەزار دۆلارە، بەڵام ئەوانەی جگەرەی قاچاخ دەهێنن گومرگ نادەن و ڕێگا بە پشکنینیشیان نادرێت. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە "ماوەی سێ مانگە حکومەتی ئاگادارکردووەتەوە لە هێنانی هێلکەی قاچاخ و ئەم دۆخە بەردەوام بێت جگەرەشی دەچێتەسەر و ئیتر گومرگ نامێنێت و دامەزراوە ئەمنییەکانی حکومەت خۆیان هاوکارو بەرپرسیارن".

 


عەلی حەمەسالح دەشڵێت" ئەو پرسە جگە لەوەی مانگانە ملیۆنان دۆلار زیان بە ئابووری گشتیی دەگەیەنێت بۆ بەرژەوەندی چەند کەسیک، هەروەها مەترسی بۆسەر تەندروستی هاوڵاتیانیش دروست دەکات."

 


PM:11:48:07/01/2020