مایک پۆمپیۆ و مه‌سرور بارزانى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

مایك پۆمپیۆ له‌باره‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر بنكه‌ى هه‌ریر گفتوگۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت كرد و بڕیاره‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌ى زیاتر بكه‌ن.

 

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداو  گفتوگۆیان دەربارەی دوا پێشهاتەکانی عێراق کرد.

 

بەپێی زانیارییەکان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای هێورکردنەوەی بارودۆخەکەی کرد.

 

پێشتر و لە رۆژی ھەینی ٣ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠یش، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لە پێویستی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە کردبوەوە.

 
 



AM:09:08:08/01/2020